موقتەدا سەدر داوای دەرکردنی باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر رەفەح، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە ئەمریکا بە پشتیوانیکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل تۆمەتباردەکات و داوای دەرکردنی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە راگەیەندراێکدا موتەدا سەدر کە لە  پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە  دەڵێت" ئیسرائیل خەڵکی غەزەی لە ماڵ و حاڵ و نیشتیمانی خۆیان دەرکردووە و بەنیازە ئەو سیاسەتە بەئاڕاستەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا درێژە پێبدات، ئەوەش بەپشتیوانی ئەمریکا دەکات."

سەدر هێرشەکانی ئیسرائیل بەکردەوەی " تیرۆرستی" ناودەبات و دەڵێت" داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا و ناردنەوەی باڵوێزەکەی هەنگاوێکی ئاشتییانەیە دژی ئەو هێرشانە.'

سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ بەکارهێنانی هێز زیاتر ئازاری ئەمریکا دەدات و هیچ بیانوویەکیشیان نامێنێت بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق و خەڵکەکەی".

" داوا لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی دەکەم هەنگاوی کارا بنێن بۆ کۆتایهێنان بە کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە و چیتر بێدەنگ نەبن".( سەردا وا دەڵێت).




PM:03:57:28/05/2024