داهاتی نەوتی عێراق ٨ ملیار دۆلاری تێپەڕاند

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (نیسان)ی ٢٠٢٤ بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، مانگی ڕابردو زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و داهاتەكەشی زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی مانگی (نیسان/٤)ی ئەمساڵ گەیشتە ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ٨١٨ بەرمیل.

ئاماژەی بەوەشكرد" كۆی ئەو بڕە نەوتەی لەو مانگەدا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٩٢١ هەزار و ٢٥٠ بەرمیل بوە، هەروەها بۆ ئوردن ٤٤٨ هەزار و ٦٠٦ بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، لەڕێگەی كێڵگەی نەوتی گەیارەشەوە ١٦ هەزار و ٩٦٢ بەرمیل نەوت هەناردەكراوە".

ئاشكراشی كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەمانگی ڕابردودا لەنێوان ٧٧-٨٣ دۆلار بووە.


PM:07:18:29/05/2024