ئەمەریکا هێرشکردنە سەر رێستورانتەکانی لە بەغدا سەرکۆنە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەرکۆنەی پەلاماردانی ڕێستۆرانتە ئەمریکییەکان دەکات کە لە ٢٤ کاتژمێردا  لەبەغدا هێرشکرایە سەر سێ رێوستورانتی. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی نیشاندا لەسەر هێرشکردنە سەر رێستوارانتە براندەکانی لە بەغداو بەتوندی سەرکۆنەی دەکات.
رۆژی یەک شەممە ٢٦ ی ئایار فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند" بە تەقەمەنی دروستکراوی ناوخۆیی هێرش کراوەتەسەر چێشتخانەیەک لە شەقامی فەڵەستین( کەی ئێف سی)، کە ئەو چێشتخانەیە یەکێکە لە زنجیرە چێشتخانە ئەمریکییەکان کە لەم دواییانەدا لە بەغدا کراونەتەوە".

بۆ رۆژی دواتریش بە هەمان شێوەیە هێرشکرایەوە سەر کەی ئێف سی و رێستورانتێکی تری براندی ئەمەریکی.

لەم هێرشانەدا هیچ کەس نەبووە قوربانی، بەڵام زەرەری مادی لەو رێستورانتانە کەوت.

شەوی ١٩ ئایاریش لە ناوچەی جادرییەی بەغدا، بە بۆمب هێرشکرایە سەر کۆمپانیای کەترپیلەری ئەمریکی و دواتریش هەر بە بۆمب پەیمانگەی کامبریجی بەریتانی کرایە ئامانج کە دەکەوێتە شەقامی فەلەستینەوە.



PM:08:11:30/05/2024