بانکی ناوەندی قەرزی خانووبەرە بە بڕی سێ ترلیۆن دینار بەرز دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤ بانکی ناوەندی بڕیارێکی بۆ بەرزکردنەوەی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان بە بڕی سێ ترلیۆن دینار ڕاگەیاند و داواش لە حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات پاڵپشتی بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی بکەن. 

بانکی ناوەندی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ژمارەیەک بڕیاریان داوە کە بڕە پارەی زیادە دابین دەکەن بە بڕی نزیکەی سێ ترلیۆن دینار، بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی قەرزی نیشتەجێبوون لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە رێگەی بانکەکانی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێجکردنی عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتی هەردوو بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردنی عێراقی ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی پلانێکی  باش بۆ قەرزدانی خانووبەرە دابڕێژن کە لەڕێگەیەوە داواکاری وەردەگرێت لە هاوڵاتیانی ئارەزووی قەرزکردن، لەژێر ڕۆشنایی حکومەتدا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندی داواش لە حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات کە" پشتیوانی لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن بکەن، بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی ساڵانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتی فیدراڵی، تا قەرزی نیشتەجێکردن پێشکەش بەو هاوڵاتیانە بکەن کە داوای دەکەن". 


PM:06:00:31/05/2024