ئەرکی یۆنامی لە عێراق لە کۆتایی ٢٠٢٥ تەواو دەبێت

ئەمڕۆ هەینی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ ئەرکی (یۆنامی) لە عێراق کۆتایی پێ بهێنێت. 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بڕیاریدا لە تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ کۆتایی بە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان (یۆنامی) لە عێراق بهێنێت.

ڕۆژی ٨ی نیسانی ئەمساڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو تێیدا داوای كردبوو، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی بە ئەرکی یۆنامی بهێندرێت لە عێراق.


PM:06:47:31/05/2024