لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ دەکرێت

لە کاتێکدا هێشتا مووچەی مانگی چوار بە تەواوی لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، مووچەی مانگی شەش لە عێراق دەستێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حیسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینان ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ داخڵکردنی داتاکانی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان دراوە بە بانکەکان بۆ ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت'.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ڕێی کورتەنامەوە خانەنشینان ئاگاداردەکرێنەوە و دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش لە عێراق لە کاتێکدایە کە هێشتا پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە و پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانیش یەکلا نەکراوەتەوە.


AM:09:35:02/06/2024