سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات کە بە بەدواداچوون بۆ هەوڵەکانی یاسادانان و چاودێریکردن و کارەکانی حکومەت بەهێزتر بکات، ئەمەش دوابەدوای دەنگدان لەسەر بودجەی ئەمساڵ دێت.
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بە پێ‌زانین و شانازی زیاترەوە، دەستخۆشی لە هەنگاوی بەرپرسیارانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین لە پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی (٢٠٢٤)، پەیوەست بە یاسای (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣)، یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥)".
هەر لە پەیامەکەیدا سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەکان و لیژنەکانی پەرلەمان و لیژنەی دارایی دەربڕی کە هەوڵەکانی حکومەتیان تەواو کرد و ئەوەی پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکرابوو ،کە بە خشتەی بودجە به تایبه‌ت بڕگه‌كانی (ا، ب، ج، د، ه، و) نوێنەرایەتی دەکرێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی داواشی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كردووه، پاڵپشتی كاره‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن به به‌دواداچون بۆ هه‌وڵه‌كانی یاسادانان و چاودێرییه‌كان" وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ كاره‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێگاكه و گه‌ره‌نتییه‌ك له دژی گه‌نده‌ڵی و لادان و شكست، هه‌روه‌ك چۆن به‌ڵێنمان به گه‌له‌كه‌ماندا كه هیچ شوێنێك نامێنێته‌وه بۆ دودڵی و ڕازیبون له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی".