یەکەمین کۆنفرانسی زانستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر ناونیشانی (عێراق، پێکهاتەکان-ناسنامەی نیشتمانی و گەرەنتی دەستووری)، بەڕێوەچوو.
کۆنفڕانسەکە بە بەشداری ژمارەیەک توێژەری بە ئەزموون و لە چوارچێوەی چوار میحوەری: میحوەری مێژوویی، میحوەری یاسایی، میحوەری ژنان، میحوەری سیاسی و ئابووری و کولتووری بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەیاننامەیەکی کۆتایی دەرچوو کە چەند ڕاسپاردەی تێدابوو.
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی کۆتایی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی لەسەر واقیعی پێکهاتەکانی عێراق و ناسنامەی نیشتمانی و گەرەنتی دەستووری:
* بەناونیشانی (عێراق، پێکهاتەکان-ناسنامەی نیشتمانی و گەرەنتی دەستووری)، یەکەم کۆنفرانسی زانستی ڕۆژی شەممە، یەکەمی حوزەیرانی 2024 لە بەغدا بەڕێوەچوو، بە سپۆنسەری چوار ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی: سەنتەری ئەلنەخیل بۆ نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگە و بنیاتنانی ئاشتی، ئاشتی ڕێکخراوی وڵات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، و سەنتەری بەغدا بۆ گەشەپێدانی یاسایی و ئابووری، ڕێکخراوی ڕۆڵەکانی شنگال مرۆیی.
* کۆنفڕانسەکە بە بەشداری ژمارەیەک توێژەری بە ئەزموون و لە چوارچێوەی چوار میحوەری: میحوەری مێژوویی، میحوەری یاسایی، میحوەری ژنان، میحوەری سیاسی و ئابووری و کولتووری بەڕێوەچوو. بەشداربووان بەشدارییان لە دانیشتنێکی گفتوگۆی کراوەدا کرد، کە گفتوگۆی قووڵی شانزە توێژینەوەی گرتەوە کە باسیان لە:
* پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەسەندن • کەمینەکان و ئاڵهنگاری ئاسایشی نەتەوەیی، بەشداری سیاسی کەمینەکان و ڕۆڵیان لە بڕیاردان • کورد وەک مۆدێل، • کاکەیی (ناسنامە و ئاڵهنگاری) • ئازارەکانی کوردی فەیلی • عێراقی پێکهاتەکان، پێکهاتەی ئاشووری وەک مۆدێلێک • واقیعی مافەکانی کەمینەکان لە عێراق • ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگادا • هەڵمەتەکانی جینۆساید دژی ئێزیدییەکان لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا • تورکمانەکان نەتەوەن نەک کەمینە، و قووڵایی کولتووری... بنەمای شوناسێکی هەمەلایەنە بۆ پێکهاتەکانی گەلی عێراق • گەرەنتی دەستووری بۆ پێکهاتەکانی عێراق • میدیا و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی • مەزهەبی شەبەک لە نێوان ڕابردوو و ئێستا • ڕۆڵی گوتاری ئایینی لە بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی.
* کۆنفڕانسەکە گفتوگۆی بەرفراوانی بهخۆیهوه بینی کە بە ڕۆحی کراوەیی دیالۆگی و گەڕان بەدوای بەها هاوبەشەکان و بەردەوامیدان به فرهیی پێداویستییەکانی پاراستنی شوناسی نەتەوەیی گشتی و پێشخستنی کولتووری هەمەچهشنیی و دوورکەوتنەوە لە پارچەبوون و خۆبهدوورگرتن و نائامادهیی هزری.
هەروەها توێژەران ئهو دهرفهتییان قۆستهوه بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی داتاکانی ئاینده کە مافی هەموو پێکهاتە عێراقییەکان بپارێزێت و بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە سەیری چارەنووسی هاوبەشی نیشتمانی و زیندووکردنەوەی ئەو بینا شارستانییە بکات کە عێراقییەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی نهوهكانی پێشووهوه دامهزراوه .
* ئەو ئامانجانەی کە کۆنفرانس لەسەری بنیات نرا، لهو نموونه گفتوگۆیه بهرفراوانهی كه بهخۆیهوه بینی، جهختیان كردهوه لهسهر ئهو وتویژه بابهتیانهی كه دهبنه هۆی بەهێزکردنی کاریگەریی ننشتمانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەسەر بنەمای برایەتی گەلان و پێشێل نەکردنی فرەچەشنی، دوور لە کۆنەپەرستی نەتەوەیی و توندڕەوی ئایینی، و بۆ وەرگرتنی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراسی وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان، دیارترینیان پرسی ئازادی ژن بە پێی دروشمی (ژن - ژیان – ئازادی).
بهلای کۆنفرانسەکەوه گرنگی گەیشتن بەوهی كه دهكرێت پێبوترێت ئاماژهیهكی دامەزرێنەر بۆ چەمکی نیشتمانیی شارستانی کە پاراستنی ناسنامەی نشتمانی لەسەر بنەمای هاوبەشی دەگەڕێنێتەوە.
هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بانگەوازی لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەو وڵاتانە ناچار بکەن کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن و فشاریان بخەنە سەر بۆ ئەوەی ئەو ناوچه عێراقیانە بەجێبهێڵن کە بە بیانووی ناڕاستهوه هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن. توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەمە دەبێتە هۆی بەهێزکردن و پاراستنی ئێستا و داهاتووی عێراق لەسەر بنەما دیموکراسییەکان کە پێشبینی بەشداریی بەکۆمەڵ دەکەن لەگەڵ گەرەنتییەکی دەستووری نیشتمانی، لە هەمان کاتدا پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کە لە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە و هەروەها ئامرازەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە پاراستنی پێکهاتە مرۆییەکانەوە هەیە.
بەشداربووانی کۆنفرانسەکە گەیشتنە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ ئەوەی بخرێنە بەردەم لایەنە بەرپرسەکانی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانی کە ئەم ئاراستانه لەبەرچاو بگرێت بە شێوەیەک کە سیستمێكی سیاسی مەدەنی بێنێته ئاراوه كه به گەشەپێدانی مرۆی بهردهوام و حوکمڕانی دادپەروەرییهوه پابهند بێت، ههروهها دژ بوهستێتهوه بهرامبهر پەراوێزخستن و هەموو جۆرەکانی پشكپشكێنه ڕهت بكاتهوه و لێهاتووییە زانستییەکان پهرهپێبدات و ڕووبهڕووی ههموو جۆرهكانی گەندەڵی ببێتهوه. بەم پێیە دەکرێت سەکۆیەک بۆ گەشەسەندنی سیاسی مرۆیی لە عێراق دابمەزرێندرێت کە دیاردهی پشكپشكێنه و كولتووری كۆنتڕۆلكردن و دهستبهسهرداگرتن و گومان لهیهكتر كردن و متمانه نهبوون به یهكتر نههێڵێت.
لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا ئۆرگانێکی دامەزراوەیی پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە و کار لەسەر بەردەوامبوونی ئەو جۆرە کۆنفرانسە خولیانە بكرێت بۆ گەیشتن بە عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵی، کە ببێتە مۆدێلی دیموکراسی لە ناوچەکەدا.
*بەشداربووانی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی