بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلاری ٢٧٢ ملیۆن و ٤٧٨ ھەزار و ٤٦٧ دۆلار بووە کە ٢٤٩ ملیۆن و ٦٤٨ ھەزار و ٤٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٢ ملیۆن و ٨٣٠ ھەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێم گەیشتە ١٤٥ ھەزار دینار و ٤٠٠ دیناری عێراقی.