الشرق الاوسط: ئیسرائیل پلانی هێرشێكی فراوانی داناوە بۆ سەر میلیشیاكانی عێراق

رۆژنامەی الشرق الاوسط بڵاویکردووەتەوە کە ئیسرائیل پلانی هێرشێكی فراوانی داناوە بۆ سەر میلیشیاكانی عێراق، لەوەڵامی چڕكردنەوەی هێرشە موشەكیەكانیان بۆ ئیسرائیل، و سودانی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ راگرتنی هێرشەكان لەناوخۆی عێراقەوە.

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵاویکردووەتەوە کە " پیشَبینی دەكرێت پێگەی میلیشیا هاوپەیمانەكانی عێراق روبەڕوی هێرش ببنەوە، بەهۆی زیادبوونی هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل".

ئەو رۆژنامەیە لە زمانی چەند سەرچاوەی سیاسی و حكومی بڵاویشیکرجدووەتەوە" گورزی چاوەڕوانكراو و حەتمی دەكرێتە سەر گروپە چەكدارەكان، بەڵام رەتیانكردووەتەوە ئەو لایەنە دەستنیشان بكەن كە دەكرێتە ئامانج".

رۆژنامەکە رایگەیاندووە" میدیاكانی ئیسرائیل جەختدەكەن سوپای ئیسرائیل پلانی هێرشێكی فروانی داناوە بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی عێراق، و ئەو هەڕەشەیە دوای ئەوەدێت گروپە چەكدارەكانی عێراق لەم هەفتانەی دوایدا هێرشە موشەكییەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕكردووەتەوە, ئەوەش مەترسی واشتنۆنی زیاتر كردووە لە تۆڵەی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیل". 

لە بەرامبەردا سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی بەو رۆژنامەیەی راگەیاندووە" پێدەچێت گروپە چەكدارەكان بڕیاڕی یاخیبونیان دابێت, بەهۆی ناكۆكیان لەسەر هەژموون و پشك لەنێو هێزە شیعیەكاندا پەیامەكەشیان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئێرانە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە دوو سەرچاوەی تر هەڵكشانی هێرشەكانی ئەم دواییەی میلیشیاكانیان گرێداوە  بە پلانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ راگرتنی جەنگ لە غەزە، و پێدەچێت ئێران بیەوێت ئاستەنگ بۆ ئەو پلانە دابنێت, بۆ خۆلادان لە بڕٍینی شادەماری بەرهەڵستكاران و دروستكردنی لەمپەر لەبەردەم هەنگاوێكی سیاسی لەناوچەكە، كە چارەسەری دوو دەوڵەت لە ئایندەدا بیسەپێنێت.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی ( الشرق الاوسط) حكومەتی عێراق نیگەرانە لە لێكەوتە مەترسیدارەكانی ئەگەری هێرشكردنە سەر گروپە چەكدارەكان سەرچاوەیەكی باڵا لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە" سودانی فشارەكانی چڕكردووەتەوە بۆ راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر ئیسرائیل لەناوخۆی عێراقەوە".




PM:12:01:08/06/2024