تەیف سامی: پارەی پێویستی مووچەی پێشمەرگەو خانەنشینی سەربازیمان ناردووە


وەزیری دارایی عێراق لە نوێترین راگەیاندنیدا جەخت دەکاتەوە کە ئەوان " پارەی پێویستی موچەی پێشمەرگە و خانەنشینی سەربازیمان ڕەوانەی هەرێم کردووە".

لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەکان جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەوان پارەی تەواویان بۆ پێشمەرگەو خانەنشینی سەربازی ناردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە سەرباری رەزامەندی بەغدا لەسەر ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، بەڵام تا ئێستا مووچە وەرنەگیراوە.

هەرچی خانشینی سەربازییە دوێنێ دوو شەممە لەنێو ئەو لیستەی مووچەدا نەبوو کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە نەنێردراوە.



PM:07:03:11/06/2024