وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و جەختدەكاتەوە، كە زیاتر لە ٣ ترلیۆن دیناری بۆ مووچە بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، كە بەپێی خشتەكە كۆی داهات لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٤٢ تریلیۆن و ٧٢٥ ملیار دینار بووە، خەرجییەکانیشی ٣٧ تریلیۆن و ١٤٣ ملیار دینار بووە، بەو پێیەش حکومەت دوای خەرجییەکان ٥ تریلیۆن و ٥٨٢ ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە كۆی خەرجییەكان بڕی ٢٦ تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە ٩١٪ی بۆ مووچە بووە.
وەك لە خشتەكەدا ڕوونكراوەتەوە، لەو چوار مانگەدا بڕی ٣ تریلیۆن و ٢٢٥ ملیار و ٦٢٠ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەكراوە.
بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەو چوار مانگەدا خەرجییەکان بەمشێوەیە بوون:
خەرجیی بەردەوام: ٣٣ تریلیۆن و ٧١٨ ملیار دینار
خەرجیی وەبەرهێنان: ٣ تریلیۆن و ٤٢٤ملیار دینار
خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان:
وەزارەتی دارایی: ٨ تریلیۆن و ٥٥٣ملیار دینار
ناوخۆ: ٤ تریلیۆن و ٣٤٢ ملیار دینار
پەروەردە: ٣ تریلیۆن و ٥٤٩ ملیار دینار
ئەنجوومەنی وەزیران:٣ تریلیۆن و ١٨٦ ملیار دینار
کار و کارووباری کۆمەڵایەتی: ٢ تریلیۆن و ١٤٦ ملیار دینار
تەندروستی: ٢ تریلیۆن و ٥٠ ملیار دینار
بەرگری: ٢ تریلیۆن و ٦٥٢ ملیار دینار
کارەبا: ١ تریلیۆن و ٤٤٦ ملیار دینار