بەهۆی کەمی کارەبا وەزیری کارەبای عێراق بانگێشتی پەرلەمانی دەکرێت

بەهۆی کەمی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان وەزیری کارەبا بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، و پەرلەمانتارێکیش دەڵیت" لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ئاستی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان کەم بووەتەوە.

سوهەیلە سوڵتانی ئەندامیی لیژنەی کارەبای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاستی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بە پێچەوانەی ئەو بەڵینانەی وەزارەتی کارەبا بە هاوڵاتیانی دابوو".

راشیگەیاند" بەنیازن لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزیری کارەبا بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ تاوتوێکردنی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاستی دابینکردنی کارەبا لەعێراقدا".

سوڵتانی راشیگەیاند" لیژنەیەکیان رۆژانە ژمارەیەکی زۆر سکاڵای هاوڵاتیانی لەسەر کارەبا پێدەگات، بەتایبەتی لە پارێزگای بەغدا و دەورووبەری".



PM:11:30:11/06/2024