لەرووی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە عێراق لە پلەی ١٦٩ هەمینی جیهانە

لەروی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە عێراق لە پلەی دوازدەهەمی وڵاتانی عەرەبی و ١٦٩هەمینی وڵاتانی جیهاندایە

ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤ لە پلەی ١٦٩ جیهانی و لە پلەی ١٢ی جیهانی عەرەبی بو لە کۆی ١٨٠ وڵات".
 
فادل ئەلغەراوی بەرپرسی ناوەندەکە لەمابارەوە رایگەیاندووە"  لەماوەی سێ ساڵی رابردودا سەدان پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە کە پێشێلکارییەکان جیاواز بون لە دەرکردنی ئارەزوومەندانە، دادگاییکردن، تۆقاندن، ڕێگریکردن لە وێنەگرتن، شکاندنی ئامێرەکان و چەندانی تر.
 
بەرپرسی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە حکومەت کرد، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە، دۆخی رۆژنامەوانی باشتر بکات، ئازادی رۆژنامەگەری مسۆگەر بکات، رۆژنامەنوسان بپارێزێت.
 



PM:12:21:15/06/2024