بانکی ناوەندی ئاستی فرۆشی دۆلاری هەفتەی ڕابردووی ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ١٠٥ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە. 

بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار  و ١٠٥ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ١٥٤ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٧٦ ملیۆن و ٣١٤ هەزار و ٥٣٨ دۆلار بووە. 

بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە کە ٢٨١ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٧٨٤ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی یەکشەممە بووە کە ٢٧٣ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٣٣٠ دۆلار بووە.

هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٥ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ١٥٤ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 



PM:04:28:29/06/2024