بەغدا تێبینی لەسەر لیستی مووچەی پێشمەرگە هەیە


وەزارەتی داریی حکومەتی فیدراڵ لیستی مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگە دەنیرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و لیژنەیەکیش وردبینی لە لیستەکەدا دەکات.

میدیایەکی نزیک سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە" بە پاساوی کێشە و کەموکورتی، وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگەی پەسەند نەکردووە و داوایکردووە گۆڕانکاریی تێدابکرێت".

دارایی عێراق، دارایی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە "وەزارەتی دارایی بە لایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، لە بەغدادەوە شاندێک رەوانەی هەولێر دەکات بۆ چاککردنەوەی لیستی مووچەی پێشمەرگە".

وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستێکی مووچەی پێشمەرگە هەیە و بۆ وردبینی تەواو لە لیستی هێزەکانی حەفتا و هەشتا لیژنەیەک هاتووەتە هەرێمی کوردستان و سەرقاڵی وردبینییە.( میدیاکەی یەکێتی وا دەڵێت).

 حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا بەتەنیا مووچەی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی خەرجکردووە کە بڕەکەی ٣٤٤ ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دینار بووە.



PM:10:15:05/07/2024