ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق دەکات.
ئەمرۆ چوار شەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لەبارەی لەشکرکێشی تورکیاوە بۆ سەر هەرێم کۆبوەوەو هەڵوێستی خۆی راگەیاند.
لە راگەیاندنێکدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، عێراق رایگەیاند، "سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق دەکەن و لەسەر تورکیا پێویستە رەچاوی دراوسێیەتی باش بکات و لەسەر تورکیا پێویستە بەشێوەیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ لایەنی عێراقیی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشەوە چارەسەر بکات".
لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا سودانی شاندێک بەسەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بنێرێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە دەکات.
شاندەکە بەو مەبەستە دێن کە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت هەڵوێستێکی هاوبەشیان لەسەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق هەبێت و سەرکۆنەی بەکارهێنانی خاکی عێراقیش دژی هەر وڵاتێکی دراوسێ بکەن.( لە راگەیاندنەکەدا هاتووە).