وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان پێویستە بڕیاڕ لەلایەن هەردوو حکومەتی ئەمریکا و عێراقەوە بدرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق، جەختیکردەوە کە بڕیار لەو بابەتە بە کۆدەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەدرێت، هەر بڕیارێک بدرێت، ئەوان رێزی دەگرن.

ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند” واشنتن و بەغداد پەیوەندیی هاوبەشیان هەیە، جگە لەوەش عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و، لێپرسراوە عێراقییەکان مافی تەواویان هەیە، قسە بە ناوی گەلی عێراقەوە بکەن، و بڕیارەکان بەکۆمەڵ دەدرێت، چونکە بڕیار بە تەنیا لای ئەمریکا نییە، بەڵکو پێویستە بڕیار لەلایەن حکومەتی عێراق و ئەمریکاوە بدرێت".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق، جەختیکردەوە کە بڕیار لەو بابەتە بە کۆدەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەدرێت، هەر بڕیارێک بدرێت، ئەوان رێزی دەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ساڵی ٢٠٠٣ نییە، هەروەک چۆن ئەمریکا خاوەن سەروەرییە، عێراقیش بەهەمان شێوە خاوەنی سەروەیی خۆیەتی، بۆیە دەبێت سوپاسی عێراق بکەن، بۆ میوانداریکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و تێکشکاندنی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی" ئەوان گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییەکان و داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانان و هەوڵەکانیان لە عێراق دەکەن بۆ دژایەتیکردنی تیرۆر، بەم دواییانەش کۆبوونەوەی هاوبەش کراوە لە نێوان لێپرسراوە عێراقی و ئەمریکییەکان، بەردەوامیش دەبن لەو هەوڵانە و شوێنپەنجەی ئەمریکا بە دیاریکراوی لە عێراق و ژمارەی پێویست لە سەربازانی ئەمریکا دیاری دەکەن".



PM:10:43:16/07/2024