حزبی ئیسلامی عێراق پشتگیری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم دەکات


ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە حیزبی ئیسلامی عێراق كە حیزبێكی سوننی ئیخوانییە پشتیوانی بۆ لەشكركێشی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان راگەیاند.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات کەحزبی ئیسلامی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانی بۆ لەشكركێشی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەربڕووە.

هەروەها هاتووە " حزبی ئیسلامی نیگەرانیشە لە فراوانبوونی چالاكی پەكەكە لە عێراق".

حزبی ئیسلامی داوای لە حكومەتی عێراق كردووە هەنگاوی هاوبەش لەگەڵ تورکیا لەو بوارەدا بنێن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دژی بوونی ئەو ڕێكخراوە لە عێراق "ڕەنگدانەوەی سروشتی بوونی ئەم بۆشاییە مەترسیدارەیە كە بەردەوام لە فراوانبوونە".



AM:01:23:18/07/2024