٧٥٠ دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێن


٧٥٠ دەرچووی زانکۆکان لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دادەمەزرێن.

ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێج شەممە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ٧٥٠ دەرچووی زانکۆکان کە لە سێ یەکەمەکانن لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەمەزرێن.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لیستی ناوی ئەو کەسانەی دامەزرێنراون لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەنێردرێت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

بەپێچەوانەی بەغداوە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە هیچ دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دانەمەزراون.



PM:04:33:18/07/2024