عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات

عێراق چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، بەمەش گرفتی کەم ئاوی بەشێک لە ناوچەکان چارەسەر دەبێت.

وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، یەکێک لە بەنداوەکان بۆ ناوچەی پشدەر دەبێت بە ناوی "بەنداوی دەڵگە"، کە بەم بەنداوە کێشەی کەم ئاوی قەڵادزێ و دەوروبەری چارەسەر دەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە ٢٠٢٢/١١/١٩ داوای دروستکردنی دوو بەنداوم (بەنداوی دەڵگە و دەربەند) بۆ دەڤەری ڕاپەڕین کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، عێراق ڕەزامەندیداوە لەسەر دروستکردنی چوار بەنداو بۆ هەرێمی کوردستان ئەوانیش بەنداوی (دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی تەقتەق لە هەولێر، بەنداوی باکرمان لە دهۆک).

ئاشکراشی کرد، ئێستا هەنگاوەکانی دەستپێکردن بە دروستکردنی چوار بەنداوەکە دەستی پێکردووە .


PM:01:46:20/07/2024