وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی تەموز دەستیپێکرد".
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" فەرمانگەی ژمێریایی لە وەزارەتی دارایی
دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی تەموز".
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواش لە وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان دەکات کە
نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و لقەکانیان.
تائێستا فهرمانبهرانی ههرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە، دوێنێ وهزارهتی دارایی و ئابوری لیستی موچهی رادهستی بهغداد كرد.