سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا گەورەتریم مەترسی لەسەر عێراق مادە هۆشبەرەكانن، و وتیشی" لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە گفتوگۆداین بە مەبەستی هەماهەنگی كردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە بەغدا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند"مادە هۆشبەرەكان لە ئێستادا گەورەترین مەترسین لەسەر وڵاتەكەمان، چونکە دەبنە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی خێزانەكان، هەروەها درووستبوونی بەشێكی تیرۆر بەرهەمی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە".
وتیشی "مادە هۆشبەرەکان تەنیا كاریگەرییە خراپەكانیان لەسەر گەنجان نییە، بەڵكو دەبێتە هۆكاری ناسەقامگیری لە كۆمەڵگە، هەربۆیە ئەو كەسانەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەكەن بە تووندی سزا دەدرێن".
سودانی ئەوەشی ئاشکراکرد "لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە گفتوگۆداین بە مەبەستی هەماهەنگی كردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و درووستكردنی سیستەمێكی هاوبەش بۆ بە سزا گەیاندنی ئەو كەسانەی بازرگانی بەم مادانەوە دەكەن".