"دوو مووشەک کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دوادەخەن"

ڕۆژنامەیەکى عێراقی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی کۆتا هێرش کە لە ڕێگەی دوو مووشەکەوە کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دوادەخرێت". 

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ لە زاری چەند بەرپرسێکی عێراقەوە بڵاویکردەوە" پڕۆسەی دانوستانەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن واشنتۆنەوە ڕاگیراوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە هۆکارەکانى ڕاگرتنی دانوستانەکان و دواخستنی کشاندنەوەی هێزەکانى ئەمریکا پەیوەستە بە کۆتا هێرش کە لە ڕێگەی دوو مووشەکەوە کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد.

هەروەها سەرچاوە فەرمییەکان بە شەرقول ئەوسەتی عێراقی-یان ڕاگەیاندووە" تا ئێستا نازانرێت کە ئایا واشنتۆن جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵە یان نا (کشانەوە)، بەڵام دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، بەهۆی هێرشی ئەم دواییەی سەر بنکەی عەین ئەسەد". 


PM:12:48:17/08/2024