دادگای فیدراڵی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا

لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داواكەی حەسەن تۆران و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی ڕەتكردەوە.

دادگای باڵا فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەڵامی داواكەی حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی و سەسەن عەبدولواحید ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاندووە" دوای وردبینیكردن لە داواكاری دەركردنی فەرمانی ساڵاری لەلایەن دادگاوە، داواكە هیچ سیفەتێكی پەلەكردنی تیادانیە و هیچ حاڵەتێكیش لە ئارادانیە پێویست بە بڕیارێكی لەوشێوەیە بكات، بەوهۆیەوە دادگا داواكارییەكەی ڕەتكردووەتەوە". 

شه‌وی ١٠ی ئەم مانگە، فراکسیۆنی یەکێتی و کوتلەی بابلیۆن و سێ ئەندامی عەرەبی سوننە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بەبێ بەشداری حزبی پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە شاری بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگاری نوێی کەرکوک و محه‌مه‌د حافز وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران.

لە بەرامبەردا (٩) ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، دژی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك لە داگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایی یاساییان تۆمارکرد، تێیدا داوایان کرد بە بڕیارێكی سالاری دانیشتنەكە پوچەڵبكاتەوە.



AM:11:33:20/08/2024