شارەزایەکی کەشناسی عێراقی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەتینی گەرما دەكات

شارەزایەکی کەشناسی عێراقی پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەتینی گەرما دەكات، كە لە پێنجشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، دەشڵت" پێویستە دامودەزگاکان لەو ماوەیەدا دەوامی فەرمی ِرابگرن".

عەلی جابر، شارەزای کەشناسی لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئاب ڕایگەیاند"بەپێی پێشبینییەکان، بەهێزترین شەپۆلی گەرمای ئەم وەرزە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و دوو سبەی پێنجشەممە دەستپێکی شەپۆلەکە دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد"شەپۆلەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و لە بەشێک لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاست، پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی".

وتیشی"داوا لە دامودەزگاکانی حکومەت دەكەم دەوامی فەرمی رابگرن، چونکە پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی حاڵەتەکانی سەرگێژخواردن و بورانەوەی هاووڵاتیان لەکاتی کارکردن دەبێت".



PM:09:43:20/08/2024