بەهۆی وەگەڕانی پاسێک ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا کە پاسەکە کۆمەڵێک زیارەتکاری پاکستانی تێدابووە و ویستویانە بەرەو عێراق بچن.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ئاژانسی میهری کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو پاسێک ٥١ زیارەتکاری پاکستانی تێدا بووە و وستوویانە بەرەو کەربەلا بچن، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی (دێهشیر – تەفت) لە پارێزگای یەزد ڕووداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکان تائێستا (٢٨) زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە کە (١١) کەسیان ژنن و (١٧) کەسیشیان پیاون، هەروەها (٢٣) کەسی دیکەش برینداربوون و باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە، لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.