پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکاتەوە". 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی سێشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق دەستپێدەکاتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مامۆستایان لە رۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤وە پەیوەندی بکەن بە خوێندنگە و قوتابخانەکانیانەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە کاتێکدایە، تا ئێستا پەروەردەی هەرێم بەشێوەیەکی فەرمی هیچ وادەیەکی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ دیارینەکردووە.



PM:01:22:21/08/2024