لەماوەی ١٦ رۆژدا زیاتر لە ٣ میلیۆن زیارەتکار هاتوونەتە عێراق

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق دەڵێت" لە ماوەی (١٦) رۆژدا زیاتر لە (٣) ملیۆن زیارەتكار هاتووەنەتە عێراق و ئەوانی عێراقیان جێهێشتووە گەیشتووەتە زیاتر لە (١) ملیۆن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەروازە سنورییەكانی عێراق لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیا عێراقییەکان رئامارێكی نوێی لەبارەی ژمارەی زیارەتكاران لە ماوەی (١٦) رۆژی رابردودا بڵاوكردەوە و رایگەیاند" ژمارەی زیارەتكاران لە (٦)ی ئابەوە بۆ (٢١)ی ئاب لە ڕێی (١٠) دەروازەی( سەفوان و شەلامجەو شیب و زرباتیەو مونزریەو قائیم و فرۆكەخانەی بەغداد و فرۆكەخانەی نەجەف و حاجی ئۆمەران و باشماغ)وە گەیشتووەتە (٣) ملیۆن و (١٣٣) هەزارو (٤٣٢) زیارەتكار. 

ئاشکراشی کردووە کە ئەوانەی عێراقیشیان بەجێهێشتووە لەو ماوەیەدا لەڕێی ئەو دەروازانەوە گەیشتووەتە (١) ملیۆن و (٦٠١) هەزارو (١) كەس.



AM:11:51:22/08/2024