پێنج کەس لە کەربەلا بەهۆی ترساندنی زیارەتکاران دەستگیر دەکرێن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنج کەسی بەهۆی ئەوەی کە دەنگۆی ڕودانی تەقینەوەیان لەناو زیارەتکاران بڵاوکردوەتەوە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەراوکێ، دەستگیر کرد.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی لێژنەی باڵای ئاسایشی پاراستنی زیارەتکاران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" توانیویانە پێنج کەس دەستگیر بکەن کە هەوڵیان دەدا دەنگۆ و ترس لەناو زیارەتکاران بڵاوبکەنەوە.

وتیشی" ئەو کەسانە  دەنگۆی هەبونی پشتێنی بۆمبڕێژکراو لەناو زیارەتکاران بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە دەستگیرکراون و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان".

ساڵانە بۆ بەشداریکردن لە رۆژی عاشوورا زیارەتکارێکی زۆر روو لە عێراق دەکەن و ئەمساڵیش دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند"  لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردوە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمى چلەی ئیمام حسێن".



PM:02:02:23/08/2024