سوپای عێراق هێرشێکی گه‌وره‌و به‌رفروانی بۆ سه‌ر شاری هیت ده‌ستپێکرد

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق غازی که‌عبود رایگه‌یاند " سووپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌ستیان به‌هێرشێکی به‌رفراوان و گه‌وره کرد بۆ  ڕزگارکردنی شار هیت و ئه‌م هێرشه‌ش تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ له‌ داعش به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ عشره‌تی ئه‌بو نه‌مر کردیان". ‌

 
هاوکات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مرۆ 8 ی تشڕینی دووه‌م رایگه‌یاند 16 گوندی قه‌زای هیت له‌ چه‌کدارانی داعش پاککراوه‌ته‌وه‌و چه‌کداران هه‌ڵهاتوون بۆ ناو شاره‌که‌.

که‌رحوت رۆژی 6 ی تشرینی دووه‌م ئاشکرایکرد که‌ 3000 چه‌کداری عه‌شائیر چه‌کیان هه‌ڵگرتووه بۆ شه‌ڕی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ ئازادکردنی شاری هیت. ‌



PM:05:39:08/11/2014