ڕۆمانسکی: کۆنترۆڵی خۆمان بەسەر ئاسمانی عێراقدا نەسەپاندووە

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایدەگەیەنێت" واشنت له‌ هێرشه‌كانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بەشدار نەبووە"، دەشڵێت" وڵاتەکەی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئاسمانی عێراقدا نەسەپاندووە". 

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ کاتی بەشداریکردنی لە پانێڵێكدا له‌ دیداری میری کە له‌ شاری هه‌ولێر بەڕێوەچوو، رایگه‌یاند" هه‌ماهه‌نگی گشتیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێراق زۆر به‌سوده‌ بۆ هه‌ردوولامان، كێشه‌كانیش ئاڵۆزن و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق و ناوچه‌كه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن". 

ڕۆمانۆوسکی وتیشی" ئەمریکا بەشداری لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردووە و عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرە، ئێمەش کۆنترۆڵی خۆمان بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا نەسەپاندووە". 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هەوڵدەدەین عێراق بتوانێت سەرچاوە وزە و سامانەکەی بەشێوەیەکی سەردەمیانە و سوودبەخش بەکاربهێنێت". 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت" دەمانەوێت تۆڕی کارەبا لە عێراق باشتر بکەین بۆ ئەوەی عێراقییەکان بەردەوام نەبن لە تووشبوون بە کەمی وزە". 



AM:11:42:29/10/2024