سودانی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

 سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەو وڵاتە بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ بکات.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکردووە، سودانی و بەرپرسانی تورکیا لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش گفتوگۆ دەکەن.

عێراق و تورکیا خاوەنی چەندین پرسی هاوبەشن، لەسەرو هەموویانەوە پرسی ئەمنی و ئابووریی و کێشەی ئاو، تائێستا چەندین رێککەوتنی گشتگیریان واژۆکردووە، بەڵام هێشتا بەشێکی کێشەکانیان چارەسەرنەکراون.

لە ماوەی رابردووشدا سودانی ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی لەرێگەی رێککەوتنی هاوبەشەوە لەگەڵ تورکیادا پشکی ئاوی پێویستی دابین کردووە و بەردەوامیشن لە گفتوگۆکانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٢ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کرد و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکاندا لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کران.




PM:02:49:01/11/2024