پەرلەمانتارێکی عێراق: تۆمارنەکردنی ئەو عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین پێشێلی یاسایە

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تۆمارنەکردنی داتای ئەو عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵاتن، پێشێلکاریی یاسایە و بەپێی یاسا دەبێت لەڕێگەی دیپلۆماسەکانەوە زانیاریی و داتاکانیان وەربگیرێت".

ڕائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" تۆمارنەکردنی زانیاریی و داتای ئەو عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، پێشێلکاریی ئاشکرای بڕگەکانی یاسای ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠٢٣یە، لەبارەی زانیاریی پەیوەست بە سەرژمێریی و ئاماری دانیشتوان".

وتیشی" بەپێی یاساکە دەبێت ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجین، لەڕێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی دەرەوە، زانیاریی و داتاکانیان بگیرێت".

قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە، بە بونی بەڵگەنامە نیشتیمانییەکان ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن لەلایەن کەسوکاریانەوە لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتواندا تۆمار دەکرێن.



PM:09:45:20/11/2024