فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی باڵای سه‌ر به هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام، كه سه‌ر به ڕه‌وتی نیشتمانیین (ڕه‌وتی سه‌در) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27 له ناو كه‌ره‌ڤانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له شاری سامه‌ڕا له ناوه‌ڕاستی عێراق، كوژرا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە (حەیدەر كەعبی)، فەرماندە لە هێزەكانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر، لە ڕیگەی تەقاندنەوەی كەرەڤانە تایبەتەكەیهوه لە شاری سامەڕا، كوژرا.
تائێستا روون نییە ئاخۆ كوژرانی كەعبی پەیوەندیی بە ململانێی نێوخۆی میلیشیاكانی عێراقەوە هەیە، یاخود لە لایەن هێزێكی دەرەكییەوە كوژراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بەهۆی هەڕەشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ (سەرایا سەلام) دەرکرد.
رەوتی سەدر رەوتێکی سیاسی ئاینی شیعەکانی عێراقە لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی شکستخواردنی لە پێکهێنانی حکومەت لە پرۆسەی سیاسی پاشەکشەی کرد.
رەوتی سەدر ماوەیەکە زیاتر لە رووی سیاسی و جەماوەرییەوە وەک تەوژمێکی دژە ئەمەریکا مامەڵە دەکات، بەڵام زیاتر هەڵوێستەکانی سیاسی و جەماوەرین و دوورن لە چالاکی سەربازی.