حكومەتی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە ڕۆڵێكی سەرەكی هەبووە لە ئاگربەستی شەڕی لوبنان و غەزە.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ئەنجامەكانی ڕاگرتنی شەر لە لوبنان".
وتیشی" ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەر لە غەزە و عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی غەزە و لوبنان تاكو سەقامگیر دەبن".
رونیشیكردەوەعێراق بەشدار دەبێت لە بنیاتنانەوەی لوبنان و غەزە، لێبڕینی لە ١% ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش بۆ غەزە و لوبنان بە زۆر نییە و كارێكی خۆبەخشانەیە.
دوێنێ شەو راگەیاندنی راوەستانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان راگەیەندراو، نەتانیاهۆ لە وتەیەکدا جەختی کردەوە کە سەنگەرەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و حەماس لەیەک جیاکرانەوە، بەڵام دیارە میلیشیاکانی سەر بەعێراق هێشتا سەنگەریان لەگەڵ حەماس و ئێران یەک سەنگەرە.