عبادی وەزیری بەرگری رادەسپێرێت لێکۆڵینەوە لە فرۆکە پڕ چەکەکەی ئاسمانی سلێمانی بکەن

سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی ئەمرۆ ٥ شەممە وەزیری بەرگری راسپارد لێکۆڵینەوە لەو فرۆکە پڕ چەکە بکەن کە لەفڕۆکەخانەی سلێمانی نە هێڵرا بنیشێتەوە.

تەلەفزیۆنی عێراقییە لەهەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوکردەوە کە جگە لە راسپاردنی عوبەیدی هاوکات پەرلەمانتارانیش دەتوانن ئاگایان لە لێکۆڵینەوە بێت لەو فرۆکە روسییەی کە لە چیکەوە.

ئەمە دوا پەرەسەندە لە دۆسیەی فرۆکە رووسیەکە کە بە ٤٠ تەن چەکەوە ماوەی دوو هەفتە لەمەوبەر هاتە سەر ئاسمانی سلێمانی و نەهێڵرا بنیشیتەوە و چووە فرۆکەخانەی بەغژا بەمەبەستی بەنزین وەرگرتن نیشتەوەو بووە بابەتێكی گەورەی رۆژنامەوانی.




AM:09:53:13/11/2014