دادگای تاوانەكانی پارێزگای نەینەوا، بڕیاری سزای ١٠ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەدەرکرد، کە ساڵی ڕابردوو ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگگێڕانی هەیسەم كەوتەوە و بووە هۆی گیان لە دەست دانی دەیان کەس
بڕیارەكە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دەرچووە، دەركەتووە دادگای تاوانەكانی نەینەوا، بڕیارێكی كاتی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە دژی خاوەنی هۆڵی هاوسەرگیریی هەیسەم لە شارۆچكەی حەمدانییە دەركردووە و ماوەی سزاكەی بۆ دیاری كردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هاوڵاتییان پێیان وایە بۆ گیان لەدەستدانی ١٠٠ كەس، ١٠ ساڵ زیندانی بۆ ئەو كەسە کەم بێت بۆیە بڕیارەكە ناڕەزایەتیی لێ كەوتووەتەوە و بەدەستوەردان لە كاری دادگا دەزانرێت.
درەنگانی شەوی ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكاتی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا روویداو ١٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا، دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکە و ١٤ کەسی دیکە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکران.