بایۆمەتری هەرێم لەلایەن بەغداوە پەسەند دەکرێت


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به‌ سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بایۆمەتری هەرێمی کردە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا کە شەوی سێ شەممە بڵاوکرایەوە، هاتووە" لەكاتی خۆتۆماركردن لە بایۆمەتری و پلەبەرزكردنەوە بۆ یەکەم جار، 1%ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەبڕدرێت و دەدرێتە وەزارەتی پلاندانانی عیراق".

بەپێی بڕیارەكە، پێویستە حكومەتی هەرێم سەرجەم زانیارییەكان لەو بارەیەوە رادەستی وەزارەتی پلاندانان بكات تا لەمساڵدا سەرجەم رێوشوێنەكان لەو بارەیەوە تەواوبكرێن.





AM:12:30:18/12/2024