ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند دوای ئەوەی لەلێدوانێکیدا ئاشکرایکردبو کە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەکەن
ئیبراهیم سمێدعی - راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی لێدوانێکی بوەهۆی نیگەرانی سودانی و حەشدی شەعبی.
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی بۆ راوێژکارەکانی دەرکردوە و ناچاری کردون پێشوەخت رەزامەندی لەسەر لێدوانەکانیان وەربگرن و لەهەمان کاتیشدا لەدەرەوەی گوتاری دەوڵەت هیچ لێدوانێک نەدەن بەپێچەوانەوە دەبێت واز لەپۆستەکانیان بهێنن و دوا بەدوای ئەو فەرمانەش سمێدعی وازی لەپۆستەکەی هێناوە.