شاکر وه‌هیب ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش که زۆر به‌سه‌ری ساره‌ده‌وه خه‌ڵکی ده‌کووشت و به یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی داعش داده‌نرا که زۆرترین ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ر ئافره‌تان، ژنی هێنا.
له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌و په‌یجانه‌وه که نزیکی داعشن بڵاوکرایه‌وه که شاکر وه‌هیب سه‌رکرده‌ی دیاری داعش له پارێزگای ئه‌نبار ژنی هێناوه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که مانگی رابردوو ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌نبار بڵاویان کرده‌وه که وه‌هیب و 10 یاریده‌ده‌ری له‌ناوچه‌ی کبێسه له‌رۆژئاوای پارێزگاکه کوژراون.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییه‌کان ئه‌و هه‌واڵه‌ی داعش له‌تویته‌ر وا لێکده‌ده‌نه‌وه که ئه‌و رێکخراوه بۆ وره‌ی چه‌کداره‌کانی بڵاویکردته‌وه، تا پێیان بڵێن " وه‌هیب ماوه‌و نه‌کوژراوه".
شاکر وه‌هیب که خه‌ڵکی ئه‌نباره، عێراقییه‌کان له‌رێگای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه ده‌یناسن که چه‌ند شۆفێرێکی لۆری له نزیک شاری رومادی ده‌ستگیر ده‌کات و پرسیاری ( رکاته‌کانی ) نوێژیان لێده‌کات و دواتر ده‌یان کوژێت.