بەهۆی به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا، شەوی ڕابردوو زیاتر له ٧٠ کەس لە به‌غداد برینداربوون.
میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانکردەوە" له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان و تەقەی خۆشی له كاتی بەڕێوەچوونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، زیاتر له ٧٠ حاڵه‌تی برینداربوون له هەردوو دیوی كه‌رخ و ره‌سافه‌ی به‌غدای پایته‌خت تۆماركراون".
ئاماژە بەوەشدەکەن، بەشێکی بریندارەکان برینه‌كانیان له نێوان سوتاوی و توندی جیاوازی یارییه ئاگرینهكانن، بێجگە لە برینداربوونی دیكه كه له ئه‌نجامی تەقەی خۆشی بۆ ئاسمان دروستبووە.
میدیاکانی عێراق ئەوەشیان خستەڕوو، لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانەوە له کاتی گه‌ڕان و پشكنینیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له ٢٠ چه‌كدا گرتووه.