پەرلەمانی عیراق لەسەر پرسی دیاریکردن و یەکلایی کردنەوە چارەنوسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە، بریار لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە دەدات.
لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات و تیایدا گفتوگۆی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە بکات تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بە گوێرەی یاسا دەبێت لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا بەڕێوە بجێت.
بەپێی میدیاکانی عێراق لەکۆبونەوەکەی پەرلەماندا دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن دەدرێت بەو پێیەی سبەی دوشەممە کۆتایی بەماوەی ئەرکەکانی دێت دوای ئەوەی لە رۆژی ٢٢ی ئایاری پاردا لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنەکە بۆ رۆژی ٦ی کانونی دوەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
هۆکاری دریژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە لە جاری یەکەمدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بو کە لە ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤ بەرێوەچو.