ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دوابخات، بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.
ڕائید مالیکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" بەهۆی پێشێلکردنی نیسابی یاسایی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەنەچوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان بە ئەنقەست بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان نەکردووە.
وتیشی" تەواونەبوونی نیسابی یاسایی و ئەنجامنەدانی دانیشتنەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کاری ئەنجومەن هەیە".
دەشڵێت" ئێمەی نوێنەران داوامان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە ناوی نوێنەرە ئامادەنەبووەکان لە سایتی فەرمی ئەنجومەن بڵاوبکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لە ئامادەنەبووان".
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووهمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت.