هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا ڕۆژانە زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە و کڕینی نەوتیشی لە عێراق زیاتر کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی ڕۆژانە لە هەفتەی ڕابردوودا شەش ملیۆن و ٦٤ بەرمیل بووە کە ١٠٩ هەزار بەرمیلی لە هەفتەی پێشووتر زیاتر بووە
ئەوەشی خستەڕوو کە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژانە ٢١٨ هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق کڕیوە کە ٦٦ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی لە هەفتەی پێشووتر زیاترە.
فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند" هەفتەی ڕابردوو زۆرترین بڕی نەوتی لە کەنەداوە هاوردە کردووە کە ٤.٣٢٩ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، دوای ئەویش ڤەنزوێلا ٤١٦ هەزار بەرمیلم پاشان کۆڵۆمبیا ٢٨٦ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و سعودیەش لە پلەی چوارەمدا بووە کە ڕۆژانە ٢٥٦ هەزار بەرمیل نەوتی لێ کڕیوە
فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژانە ٢٤٤ هەزار بەرمیل نەوتی لە مەکسیکەوە هاوردە کردووە، نەیجیریا ١٥٦ هەزار و بەرازیل ١٣٨ هەزار و لە لیبیاشەوە ڕۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت هاوردە کراوە