بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە کۆلێژی سەربازی بەغداد کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی لابردنی داروپەردوو لەناو کۆلێژی یەکەمی سەربازی لە ناوچەی زەعفەرانیە لە باشووری بەغداد مینێک تەقیوەتەوە".
ئاماژە بەوەشدەکەن، تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێک کە لە فەوجی پاراستنی کۆلێژی سەربازی کار دەکات، هەروەها کارمەندێکی دیکەش برینداربووە.
میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا تەرمەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هاوکات لایەنی پەیوەندیدار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.