سەرکردەیەکی هاوپەیمانیەکەی هادی عامری لە بارەی نەوتی هەرێمەوە رایدەگەیەنێت" هەرێم نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت و داوای پارەکەی لە بەغدا دەکات ".
ئەمڕۆ چوار شەممە عەلی فەتلاوی، سەركردەی هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان دەڵێت"
هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە پرۆسەی بە قاچاغبردنی نەوت، ئەو نەوتەی بە قاچاغ دەبرێت سامانی نیشتمانی عێراقەو، دەبێت بۆ هەمو عێراقیەكان بێت، سەرەڕای ئەوەش هەرێم داوای پارە لە بەغدا دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ پابەندیونێكی دارایی کە لەسەریەتی جێبەجێ بكات".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ناكرێت لەوە زیاتر بێدەنگی لە پرۆسەی بە قاچاغبردنی نەوت بكرێت، كە تاڵانكردنی ئاشكرای سامانی نیشتمانییە و پێویستە سنورێكی بۆ دابنرێت".
لە بارەی چۆنێتی راگرتنی بەقاچاخبرنی نەوتی هەرێم، عەلی فەتلاوی داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەکات دەستوەردان و فشاربكات بۆ راگرتنی پرۆسەی بە قاچاغبردن".
لە دوای راگرتنی نەوتی هەرێمەوە لە ٢٥ ی ئازاری ٢٠٢٣ ەوە تا ئێستا بەپێی راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکۆر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی نیشتمانی عێراق گەیاندووە، هاوکات تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە درێژی ساڵی ٢٠٢٤ هیچ داهاتێکی نەوتی نەخستۆتە سەر داهاتی وەزارەتی دارایی، ئەوە لە کاتێکدایە کە بە ئاشکرا هەرێم نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت.