عێراق و میسر ١٢ یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژوو کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە لیژنەی باڵای عێراق و میسر سێیەم دانیشتنی خۆی لە بەغداد ئەنجامدا کە کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی شاندەکانی هەردوو وڵات، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مستەفا مەدبولی هاوتا میسرییەکەی بەڕێوەچوو تێیدا ١٢ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا واژوو کرا. 

لە دیدارەکەدا شایەتحاڵی کۆنفڕانسێک بوو لەلایەن وەزیری بازرگانی، عەتیر داود غەریری، و وەزیری پلاندانان و گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری نێودەوڵەتی میسر، ڕانیا مەشات، سەبارەت بە لایەنە گشتییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاجیاکاندا. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای عێراق و میسر واژوو کرا، هەروەها ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنە دوولایەنانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە واژوو کرا:

١. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ گواستنەوەی وشکانی کەس و کەلوپەل لە نێوان وەزارەتەکانی گواستنەوە لە عێراق و میسر.

٢. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەرەوپێشبردنی کێبڕکێ و بەرەنگاربوونەوەی پراکتیزە قۆرخکارییەکانی نێوان کاروباری کێبڕکێ و ئەنجوومەنی دژە قۆرخکاری لە عێراق و دەسەڵاتی پاراستنی کێبڕکێ و دژە قۆرخکاری لە میسر.

٣. پرۆتۆکۆڵی پێشنیارکراوی هاوکاری نێوان عێراق و میسر لە بواری گەشەپێدانی ناوخۆیی.

٤. یاداشتى لێکتێگه یشتنى نێوان شاره وانى به غدا و پارێزگاى قاهیره .

٥. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری دێرین و مۆزەخانەکان لە نێوان دەسەڵاتی گشتی بۆ دێرین و میرات لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەنجوومەنی باڵای دێرینەکانی میسر.

٦. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆری لە نێوان ڕێکخراوی ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆری لە عێراق و ڕێکخراوی گشتی بۆ ستانداردکردن و کوالیتی لە میسر.

٧. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری ڕێکخستنەوەی کۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتیکردنی بازاڕە داراییەکان (کۆنتڕۆڵی دارایی) لە نێوان کۆمیسیۆنی پارەپاسەوانەکان لە عێراق و دەسەڵاتی گشتی چاودێری دارایی لە میسر.

٨. بەرنامەی جێبەجێکردن لە نێوان وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری لە عێراق و میسر (٢٠٢٥ - ٢٠٢٧).

٩. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان کتێبخانە و ئەرشیفی نیشتمانی عێراق و کتێبخانەی نیشتمانی میسر.

١٠. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری لەبواری پەیوەندی و تەکنەلۆجیای زانیاری، لە نێوان کۆمیسیۆنی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی عێراق و دەسەڵاتی ڕێکخستنی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی میسر.

١١. ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبواری دروستکردن و کارپێکردن و چاککردنەوەی سایلۆکانی نێوان کۆمپانیای گشتی عێراقی بۆ بازرگانی دانەوێڵە و کۆمپانیای هەڵگرتنی میسری بۆ سایلۆکان.

١٢. یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاری نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و فیدراسیۆنی گشتی ژوورە بازرگانییەکانی میسر.



PM:02:25:30/01/2025