وەزیری نەوتی عێراق: ئەمساڵ ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەكان زیاد دەكەین

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتیەكان زیاد دەكەن، جەختی كردەوە ئەو زیادكردنە بەشێوەیەك دەبێت لەئاست پێداویستی و خواستی هاوڵاتیاندا بێت. 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی یەكەم كۆبونەوەی دەستەی ڕاوێژكاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥، جەختی لەسەر پەرۆشی وەزارەتی نەوت كردەوە بۆ زیادكردنی تواناكانی بەرهەمهێنان لە كەرتی پاڵاوتندا.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا ئەمساڵ ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمەكانی نەوت لە ژمارەیەك پڕۆژەدا زیاد دەكرێت، لەوانە پڕۆژەی ئێف سی سی لە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشور كە پڕۆژەیەكی تایبەتی و گرنگە لە كەرتی پاڵاوتندا.

لەو كۆبونەوەیەدا پێداچونەوە بە بابەتەكانی بەرنامەی كار كرا و ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی نوێ دەركران كە خزمەت بە پەرەپێدانی كەرتەكانی غاز و پاڵاوتن و دەرهێنانی نەوت و دابەشكردن دەكەن.



AM:10:18:31/01/2025