کۆبوونەوەی دووەمی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەمواری بودجە لە بەغدا دەستیپێکرد.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ١ی شوباتی ٢٠٢٥ ، کاتژمێری ٨ی بەیانی کۆبوونەوەی دووەمی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی لە بەغدا دەستیپێکرد.
دوێنێ هەینی دوای سێ کاتژمێر کۆبوونەوەی یەکەمی وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم بە سەرپەرشتی فواد حسێن، ئاوات شێخ جەناب، بە بێ بڕیار کۆتاییهات و دواتر وەزیری دارایی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند " لەێکتێگەیشتنی باش هەیە و سبەینێش کۆبوونەوە بەردەوام دەبێت".
لای خۆشییەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی" کۆبوونەوەکە لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا بووە."